نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

وریای یاری عبودی‌و هاوشێوەكانی بن

نووسینی : حەیدەر حمزوز

دڵنیام لەوەی زۆرێك لەو یاریانەی دایدەبەزێننە سەر مۆبایلەكانتان لە رێگەی ئەنتەرنتەوە (پێرمشنەكان/صلاحیات) ئەو مافانەی داوای دەكات تا ئیش بكات نایخوێننەوە ؟؟!! ئەمەیش زۆر مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی دیجیتاڵیتان، تەنانەت زۆرێك لەو یاریانەو لەبەر ئەوەی لە كاتی دابەزاندن ئەو مافانەت پێیداوە ئیدی بۆ جارەكانی ترو لەكاتی بردنی زانیارییەكانت ئاگادارت ناكاتەوە .. ئەو نموونەیەی ئێستا باسی دەكەین مشتێكە لە خەرمانێك لەو یاری‌و بەرنامانەی كە لەم شێوەیەن . 
یاری عبودی وەك لە وێنەكەدا دیارە هەڵگری مۆركێكی عێراقیانەیە چونكە پەرەپێدەرانی پرۆگرامسازییەكەی عێراقین . 
لەكاتی دابەزینی ئەم یارییە داوای رەزامەندیدەكات بۆ گەیشتن بەمانەی خوارەوە تا كار بكات، لەگەڵ رەزامەندبوونت ئەو كاری خۆی دەكات . 
1-ئەكاونتەكانت لەسەر موبایلەكەت . واتا ئیمێڵەكەت، فەیسبوك ، تویتەر ، ئینستگرام، سكایپ ، گوگڵ پڵاس ، ڤایبر ، تانگۆ، واتس ئاب . 
2-نامەكانت لەسەر مۆبایل و ماسنجەرو ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەكان پێداوە .
3-وێنەو ڤیدیۆو تۆمارە دەنگییەكانت، تەنانەت ئەوانەیش لەسەر رامی دەرەكین . 
4-مافی وەگرِخستن (خستنەكاری) (وای فای) مۆبایلەكەت . 
5-لیستی ناوەكانت و تۆماری پەیوەندییەكانت . 
6-شوناس‌و كۆدی مبایلەكەت . 

بۆیە وریا بە لەكاتی داگرتنی بەرنامەو یاری (پێرمشنەكان/صلاحیات) ئەو مافانەی داوای دەكات بە باشی بخوێنەوە ئینجا دایبەزێنە

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016