نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

چۆنێتی خۆ پاراستن لە لینكی نەشیاو لەسەر فەیسبوك



لە 26ی یەنایری رابردووەوە جارێكی تر لینك مەترسیدارەكەی ڤیدیۆ رووتەكان كارا بووەوەو لە یەك كاتژمێردا 5000 بەكارهێنەری فەیسبوك دەكاتە قوربانی‌و لە رێگەی كاركردنی تایبەتمەندی Tag كە 20 هاوڕێت دەكاتە ئامانج كاری خۆی دەكات، سەرەتای هێڕشەكە لە كلیك كردنی لینكێكی سەرنجڕاكیش بە ناونیشانێكی سەرنجڕاكێشەوە دەست پێدەكات كە زۆربەی كات داوای ئاپدەیت كردنی بەرنامەی Adobe Flash Player لێدەكات، هەڵەی كوشندەی دووەم ئاپدەیت كردنی ئەم بەرنامەیەیە چونكە لەگەڵ ئابدەیتەكەدا بەرنامەیەكی RAT لە جۆرە مەترسیدارەكان دادەبەزێتە ناو كۆمپیوتەرەكەت، بەوەیش ئەو كەسەی ئەو لینكەی دروستكردووە بە تەواوەتی كۆنترۆڵی كۆمپیوتەرەكەی لەدەستدەدات ( كۆنترۆڵی كیبۆردەكەی (لەرێگەی بەرنامەی كیلۆگەرەوە) وێنەو زانیارییە تایبەتەكانی، حیسابی بانكی ... هتد ) . 

باشترین چارەسەر بۆ ئەم كێشەیە:

- كلیك نەكردنە لەسەر ئەو لینكانە .
- ئەگەر هەر نەتوانی خۆت بگریت باشتر وایە پێش كلیك كردنی لینكەكە كۆپی لینكەكە بكەیت‌و ماڵپەڕی https://www.virustotal.com بكەیتەوەو لە بەشی URL لینكەكە پێست بكەیت‌و سكان بكەیت بۆ ئەوەی بە داتابەیسی ماڵپەڕەكە كە 54 ئەنتی ڤایرۆسە سكانی بكات‌و بەوەیش بۆت دەردەكەوێت كە ئەو لینكە زیانبەخشە .


شێوەیەكی تری ئەم كێشەیە لە رێگەی ئەو ( app – تطبیقات) سەرهەڵدەدات، زۆرێك لەبەكارهێنەران چەندان جۆری ( app – تطبیقات) بەكار دەهێنن بە بێ‌ ئەوەی مافەكانی (پێرمشن) بەكارهێنان بخوێننەوە كە دیارترینیان مافی بڵاوكردنەوەیە لە بری بەكارهێنەر ، زۆر جار هاكرە پرۆگرامسازەكان بەرنامەی ساختە دروست دەكەن‌و لە رێگەیەوە (viruses, worms, trojans, and all kinds of malware ) بڵاو دەكەنەوە بە كۆنترۆڵكردنی یەك ئەكاونت جارێكی تر پرۆسەی سەرەوە دەست پێدەكاتەوەو كارا دەبێت (لینكی مەترسیدار+تاگ) . 

باشترین چارەسەر بۆ ئەم كێشەیە:
- لەكاتی پێدانی مۆڵەت بە ( app – تطبیقات) بۆ پەیوەستبوون بە ئەكاونتەكەت لەسەر فەیسبوك مافەكانی بەكارهێنانی (پێرمشن) بخوێنیتەوە ئەگەر مافی زۆری ویست بەكار مەهێنە .
- دابەزاندنی ( app – تطبیقات) لە ماڵپەڕی فەرەمییەوە، ئەگەر هاتوو لە كاتی داگرتندا ئاڕاستەتی كرد بۆ شوێنی دووەم بۆ داگرتنی ئەوا وریا بە و دایمەگرە .
- داگرتنی ( app – تطبیقات) (My Permissions App) بۆ براوسەرەكەت یان بۆ مۆبایلەكەت بەوەیش ریگری دەكەیت لە دابەزینی هەر ( app – تطبیقات) كە زیان بە تایبەتمەندێتی تۆ دەگەیەنێت . 
- بۆ پاراستنی خۆت لێرەوە دایبگرە mypermissions


شێوەیەكی تری ئەم كێشەیە خودی سەردانی كردنی ماڵپەڕە رووتەكانە، زۆرێك لەو ماڵپەڕانە كە كلیكی كەمیان هەیە ئەو جۆرە ( app – تطبیقات) خراپانە دادەنێن تا وێنەو ڤیدیۆكانیان شێر (share) بێت . بۆ ئەوەی كلیكیان زیاد بێت‌و دواجار ریكلامیان بۆ بڕوات ئەمانە تەنها زیانیان ئەوەیە كە ئابڕو بەرن و بە سڕینەوەی نامینێت . ئەم حاڵەتە كاتێك روو دەدات كە لەكاتی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەگشتی بەكارهێنەر (خروج –Log Out) لە ئەكاونتەكەی ناكەیت و براوسەرەكەی دادەخات بۆیە ئەكاونتەكەی بەردەوام كراوەیە و دانەخراوە . 

بۆ ئەوەی رێگری لە تاگ كردنی نەشیاو بگرن دەتوانن ئەكاونتەكانتان بەم شێوەیەی لە وێنەكە هەیە رێكبخەن . 

پەكخستنی تاك بۆ ئەوانەی فەیسبوك بە عەرەبی بەكار دەهێنن :




پەكخستنی تاك بۆ ئەوانەی فەیسبوك بە ئینگلیزی بەكار دەهێنن :



کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016