نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

14 ساڵە ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا سیخوڕیمان بەسەرەوە دەكات




دوای ویكلیكس‌و سنۆدن، ئابڕوچونێكی تر ئەمریكا جیهان دەهەژێنێت، ئامانجی گریمانەیی لەوانەیە من یان تۆ بین یان هەر كەسێك ئامێرێكی كۆمپیوتەری هەبێت كە پشت بە هاردوێر دەبەستێت، چونكە ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بەرنامەیەكی سیخوڕی له بونیادی پێكهاتەی هارد دیسكەكە چاندووە، ئەم كارە بە هاوكارە گەورە كۆمپانیاكان كراوە لەوانە ویسترن دیجیتاڵ . 


بە پێی راپۆرتەكانی كۆمپانیای ئاسایش‌و پاراستنی روسی كاسپێر سكای، هەر یەك لە كۆمپانیاكانی ویسترن دیجیتاڵ‌و سیگایت‌و تۆشیباو سامسۆنگ‌و مایكرۆن‌و IBM دەستیان لەم كارە هەیە جگە لە چەندان كۆمپانیای تر .
هەریەك لە ویسترن دیجیتاڵ‌و سیگایت‌و مایكرۆن لە وەڵامی راپۆرتەكانی كاسپێر سكای دەڵێن هیچ ئاگایەكمان لەو بەرنامە سیخوڕییە نییە، بەڵام هەر یەك لە تۆشیباو سامسۆنگ تا ئێستا وەڵامی تۆمەتەكەیان نەداوەتەوەو دەڵێن هیچ وەڵامێكمان نییە، IBMیش وەڵامی داواكاری روونكردنەوە لەبارەی تۆمەتەكەی كاسپێر سكای رەتكردووەتەوە . 

نموونەیەك لە سەر سكرپتی PHP مەترسیدار كە لە یانەكان (منتدیات) بڵاوكراونەتەوە
 
لە درێژەی راپۆرتەكەی كاسپێر سكایدا هاتووە كە بەرنامەیەكی سیخوڕیان لە كۆمپیوتەری تایبەتی چەندین كەس دۆزیوەتەوە كە بەسەر 30 وڵاتدا دابەشبوونە، زۆرێك لەوانە دانیشتووی وڵاتانی عەرەبین وەك جەزائیرو یەمەن‌و سوریا‌و ئیمارات‌و میسرو قەتەرو لوبنان‌و سودان‌و مەغریب‌و عێراق‌و بەحرەین‌و چەند وڵاتێك كە نەیاری سیاستەكانی ئەمریكان وەك ئێران‌و پاكستان‌و روسیاو ئەفگانسان‌و چین‌و مالی‌و چەند وڵاتێكی تر .
زۆرێك لەو كۆمپیوتەرانەی ئەو بەرنامەیەیان تێدا دۆزراوەتەوە ئەوانەن كە حكومەت‌و دامەزراوە سەربازییەكان‌و كۆمپانیاكانی پەیوەندی‌و بانك‌و كۆمپانیاكانی وزەو لێكۆڵەرانی بواری ئەتۆم‌و چالاكوانان بەكاری دەهێنن .
لە راپۆرتەكەی كاسپێر سكایدا بە روونی ئاماژە بۆ هیچ وڵاتێك نەكراوە كە لەپشت ئەم هەڵمەتەی سیخورییەوەیە، بەڵام تەنها یەك ئاماژەی بەهێزی تێدایە كە قابیلی دوو دڵی نییە (ئەو وڵاتەی لەپشتەوەیە كە كرمۆڵكەی STUXNETی بەكار هێناوە بۆ پەكخستنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران) ... هەمووانیش دەزانن ئەو وڵاتە ئەمریكا بوو .
چەندان فەرمانبەری پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ئەم راپۆرتەیان پشتڕاست كردووەتەوەو ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە ئاژانسی ناوبراو پەرەی بە چەندان بەرنامەی سیخوڕی داوە بەتایبەت لە دوای 2001ەوە .
بە پێی راپۆرتەكە، ئەم بەرنامەیە لە هارد دا دانراوەو لەگەڵ هەڵكردنی كۆمپیوتەرەكەت كارا دەبێت، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو لایەنەی لەپشت ئەم هەڵمەتەی سیخوری كردنەدایە دەتوانێت كۆنترۆڵی ملیۆنها كۆمپیوتەر بكات‌و زانیاری بەدەستبهێنێت، بەڵام بە بۆچوونی هەندێك شارەزای كاسپێر سكای ئەم دەست بەسەردا گرتنە هەڵبژاردەییە، تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە ئامانجن‌و ئاژانسەكە زانیارییان لەبارەوە كۆ دەكاتەوە .
لەم بارەیەوە Steve Shattuck وتەبێژی كۆمپانیای ویسترن دیجیتاڵ ئەوەی خستەڕوو كە كۆمپانیاكەیان بە هیچ شێوەیەك كۆدی سەرچاوەیی تایبەتی سیستەمی وەگرخستنی هاردەكان بە هیچ لایەنێكی حكومی نەداوە .
لەهەمان بارەوە وتەبێژی كۆمپانیای سیگایت Clive Over وتی (كۆمپانیاكەمان پێوەرێكی باڵای تەناهی لەبەرچاو دەگرن بۆ ئەوەی رێگری بكەن لە بەكارهێنانی ئەندازیاری پێچەوانەیی سیستەمی وەگڕخستنی تایبەتی كۆمپانیاكەیان) ، Daniel Francisco وتەبێژی كۆمپانیای  مایكرۆن تەنها ئەوەی وتووە كە مەسەلەی تەناهی بەلای كۆمپانیاكەیانەوە مەسەلەیەكی جددییە .
كارمەندێكی خانەنشینی ئاژانسەكە ئەوەی پشتڕاستكردەوە كە پەنتاگۆن یان هەر دامەزراوەكی حكومی دەتوانیت بە ئاسانی كۆدی سەرچاوەیی وە دەستبخات، چونكە لەكاتی كڕینی ئامێركاندا حكومەت داوای سەرچاوەكان دەكات بە مەبەستی دڵنیابوون لێیان لە رووی ئاسایشەوە .
كاسپێر سكای ناوی ئەو كەسەی كە بەرنامە سیخوڕییەكەی دروستكردووە ناو ناوە The Equation Group چونكە هاوكێشەی بە كۆدكردنی (تشفیر) زۆر ئاڵۆزیان بەكارهێناوە، هاوكات چەندان رێگا گیراونەتە بەر بۆ چاندنی بەرنامەكە بۆ ئەو كۆمپیوتەرانەی كە تیایدا نەچێنراون وەك بڵاوكردنەوەی لەرێگەی كرمۆڵكەی FANNY .
لە رووی سیستەمی كاركردنەوە FANNY زۆر لە STUXNET دەچێت چونكە هەردوو دوو كەلێنی نا ئاشكرا ئیستغلال دەكەن بۆ دزە كردنە نێو كۆمپیوتەرەكان .





کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016