نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

ئایا ڤایبر Viber سیخوریمان بەسەرەوە دەكات ؟


ئامادەكردنی سایبر كورد 



خێرا خێرا گویمان لەوە دەبێت كە بەرنامەی ڤایبر كەلینی ئاسایشی تێدایەو هاكەرەكان زانیاری دەدزن ؟ ئەمە جێگەی پرسیارە ؟ بەڵام با بزانین كێشەكە لە كوێیە ؟
كۆمپانیای ڤایبر میدیا Viber Media كە كۆمپانیایەكی ئیسرائیلیە پەرەپێدەری بەرنامەی ڤایبرە لە وڵاتی بیلاروسیا تۆماركراوەو بارەگای سەرەكی لە قوبرسەو سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كۆمپانیاكە لە بیلاروسیاو ئیسرائیلە . و بەرنامەی ڤایبر لە لیستی باشترین 10 بەرنامەی ئیسرائیلیە لەسەر ئامێرەكانی مۆبایل‌و لەسەر تۆڕی نەوەی سێیەم 3G و تۆڕی بێ‌ تەل WiFi و تەواوی سیستەمەكان (ئەندرۆید – IOS – بلاك بێری – ویندۆزفۆن – سیمبیان – سیریز 40 – ویندۆزو ماك و نوكیا ) كار دەكات  ؟؟

ئەی خاوەنەكەی ؟
تالمۆن ماركۆ خاوەن‌و پەرەپێدەری ڤایبرو Viber چەند بەرنامەیەكی تر‌و جویەكی ئەمریكییە، خوێندنی بە پلەی نایاب لە زانكۆی تەلئەڤیڤ تەواو كردووە لە پسپۆڕێتی زانست‌و بەڕێوەبردنی كۆمپیوتەر و 4 ساڵ خزمەتی لە سوپای ئیسرائیل كردووە بە پلەی بەڕێوەبەری جێبەجێكار لەبەشی زانیاری سەر بە سەركردایەتی ناوەندی سوپا . ئێستا زانیت لەگەڵ كێ‌ مامەڵە دەكەیت ؟؟

مێژووی Viber ؟
لە 2ی دیسەمبەری 2010 ڤایبر لە ئاب ستۆری ئەپڵ دەركەوت بۆ كێبڕكێ‌ كردن لەگەڵ بەرنامەی سكایب ، ڤێرژنی پێش كۆتایی بۆ ئەندرۆید لە مانگی مایۆ 2011 دەركەوت و ڤێرژنی كۆتایی لە 19ی یۆلیۆ 2011 بڵاو كرایەوەو لە 8ی مایۆی 2012 ژمارەی بەكارهێنەرانی گەیشتە 65 ملیۆن بەكارهێنەر ، لە هەمان ماوە بلاك بێری و ویندۆز فۆن ڤایبریان بەكارهێنا و لە 11ی سیبتەمبەری 2012 بەكارهێنەرانی ڤایبر گەیشتە 100 ملیۆن لە هەمان رۆژدا لەسەر سیستەمی كارپێكردنی نۆكیا Series 40 و  سیستەمی كارپێكردنی سیمبیان و ئامێرەكانی سامسۆنگ كە بە سیستەمی Badaكار دەكەن دەركەوت و لە 7ی مایۆ 2013 وەك بەرنامەی سەر كۆمپیوتەر دەركەوت ، لە ئێستادا زیاتر لە 160 ملیۆن هاوڵاتی ڤایبر بەكار دەهێنن . 
بە پێی زانیارییەكانی سەر ویكیبیدیا لە 14ی فبرایەری 2014 كۆمپانیای راكۆتنی ژاپوونی بەرامبەر بە 900 ملیۆن دۆلار ئەم بەرنامەیەی كڕیوە ؟ئەوەی جێگەی سەرنجە چییە ؟  تا ئەمڕۆ ڤایبەر دوو شێوە خراوەتە بەردەم بەكاربەران بە پارەو بە خۆڕایی ، ئاسایی زۆرینە بە خۆرایی بەكاری دەهێنن بە بێ‌ ئەوەی ریكلام بكات ؟! باشە كۆمپانیایەك 900 ملیۆن دۆلار بدات و نزیكەی 170 ملیۆن بەكارهێنەری بێت و بە خۆڕیی بێت بۆ ریكلام ناكات ؟؟

كۆمپانیای Viber Media لەپاڵ ئەوەی كە تا ئەمڕۆ پەرەپێدەری ڤایبرە پەرەپێدەری دوو بەرنامەی تریشە ئەوانیش :
iMesh: بۆ بەشداریكردنی فایلەكان لەسەر تۆڕی نێت كە سەرچاوەیەكی سەرەكی دابەزینی پەرۆگرامی خراپ‌و ئامرازی سیخوڕییە لەگەڵ هاك كردنی كۆمپیوتەرەكانتان .
Bandoo: لەگەڵ فەیسبوكدا كار دەكات و بە هەمان شێوە سەرچاوەی بەرنامەی سیخوڕی و پەرۆگرامی خراپە . 

سیاسەتەكانی بەكارهێنان كە لە 11ی یۆنیۆ  2014 نوێ‌ كراوەتەوە و چەندان كەلێن‌و خەوشی تێدایەو مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی تاكە كەسی‌و مەسەلەی تایبەتمەندێتی . لەوانە :
1- گەیشتن بە تەواوی لیستی ناوو ژمارەكانت لە مۆبایلەكەت ؟
2- بەكارهێنانی ژمارەكەت بۆ ناسینەوەی شوناست ؟
3- تۆماركردن تۆماری پەیوەندییەكانت . زانیارییەكان لەبارەی رەفتاری تۆڕی پەیوەندییەكانت و ئاڕاستەیان . تۆماركردنی ژمارەی نامەو پەیوەندییەكان بە بەكارهێنەرانی ترەوە وەك (كورتی و درێژی ماوەی پەیوەندییەكە، جۆری ئەو تۆڕەی لەكاتی پەیوەندی بەكاری دەهێنیت، شوێنی جوگرافی) .
4- هەموو ئەمانە بۆ ماوەی 30 مانگ هەڵدەگیرێن‌و زەخیرە دەكرێن ؟ 



5- هەڵگرتن‌و زەخیرەكردنی پەیوەندییە دەنگییەكان .
6- ئەگەر پێویست بكات (كە دیار نییە ئەو پێویستییە چییە چونكە روون نەكراوەتەوە) ئەوا ڤایبر زانیاری كەسی و تایبەتی دەخاتە بەردەم لایەنی سێیەم .
7- ڤایبر لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە كە كۆمپانیای پەیوەندی خۆماڵییە نامەی SMS بۆ بەكارهێنەر دەنێرێت، لێرەشدا با بەناوی خوازیارەوە تۆمارت كردبێت ئەوا تۆ لە رێگەی ژمارەكەتەوە دەناسرێتەوە .
8- ڤایبر لە سیاسەتەكانی بەكارهێنان بە ئاشكرا رایدەگەیەنێت كە زانیارییەكانت لەم بارانەدا ئاشكرا دەكات ئەگەر بزانێت پێویستە بۆ ئاسایشی نیشتمان ، جێبەجێكردنی یاسا ، ئەو مەسەلانەی پەیوەندیان بە دابونەریتی گشتییەوە هەیە . ئەمەش بۆ خۆی كێشەیەكی گەورەیە چونكە ئەمانە بۆ خۆیان دەستەواژەی لاستیكین‌و بە چەندان جۆر لێكدانەوەیان بۆ دكرێت . 

وەك خستمانەڕوو ڤایبر 30 مانگ زانیاری تایبەتی لەسەرت زەخیرە دەكات . بەیاسای رەزامەندیت لەسەر بەكارهێنانی مۆڵەتی ئەوەی پیدەدەیت بگاتە لیستی ناوەكان‌و ژمارەكانی مۆبایلەكەت . تەواوی تۆماری پەوەیوەندییەكانت بار دەكات بۆ سەر سێرفەرەكانی كۆمپانیا . مۆڵەتی پێدەدەیت تا بگاتە شوێنەكەت . تۆماركردن‌و هەڵگرتنی پەیوەندییە دەنگییەكانت و نامەكانت و وێنە و ڤیدیۆ باركراوەكانت . مۆڵەتی پێدەدەیت بۆ گەیشتن بە فایلەكانی سەر مۆبایل‌و كۆمپیوتەرەكەت . خوێندنەوەو رێكخستنەوەی (أعدادات – Settings) مۆبایل‌و كۆمپیوتەرەكەت . 
هەڵسەنگاندنی بەرنامەی ڤایبر لە رووی ئاسایشی بەكارهێنانەوە 



دوای زانینی ئەو زانیارییانە ئێستا دەپرسین؟ 
ئایا ڤایبر سیخۆڕیمان بەسەرەوە دەكات یان نە ؟؟



کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016