نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

بەرهەمەكانی Piriform بۆ كۆمپیوتەرەكەت دابەزێنە

ئامادەكردنی : سایبەر كورد



یەكێك لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی بواری تەكنەلۆژیا كۆمپانیای Piriform كە بە لۆگۆی هەرمێكە دەناسرێتەوە ، Piriform لەپاڵ ئەو بەرنامانەی كە بە پارە دەیفرۆشێت 4 بەرنامەی زۆر كاریگەریش بە خۆڕایی دەخاتە بەردەست بەكارهێنەر لە پێناو ئەوەی ئامێری كۆمپیوتەرەكانتان خێراترو زیاتر تایبەتمەندی خۆتانی پێوە دیاربێت . 
سی كلینەر CCleaner تایبەتە بە پاككردنەوەی پاشماوەی فایلەكانی سیستەم ، دفرگلەر Defraggler هارددسك رێكدەخاتەوە ، سپیسی Speccy شیكاری تەواوی بەشەكانی كۆمپیوتەرەكەتدەكات ، ریكۆڤا  Recuva بۆ بەدەستهێنانەوەی فایلاتی سڕاوە بەتایبەت دوای فۆرماتكردن . 
كۆمپانیای Piriform یەكێكە لە رابەرە تەكنەلۆژییەكانی جیهان‌و ئۆفیسیان لە لەندەن‌و نیویۆرك‌و رۆژهەڵاتی ئەوروپا هەیەو خزمەتگوزارەكانی جێگەی باوەڕی ملیۆنها خەڵكە لە 159 وڵات ، تەنها سی كلینەر CCleaner یەك ملیار جار دابەزێنراوە واتا لە 25%ی كۆی تەواوی كۆمپیوتەرەكانی جیهاندا . گرنگی ئەم كۆمپانیایە ئەوەیە كە خۆبەخشێكی زۆر بەشدارن لە پەرەپێدان‌و وەرگێڕانی بەرهەمەكان بۆ زمانەكانی تر لەناویشیاندا زمانی شیرینی كوردی بە ئەلفوبێی لاتینی دەكەن 


بەرهامەكانی Piriform لەگەڵ تەواوی سیستەمەكانی Windows دەگونجێن وەك پێشتریش باسمان كرد دوو جۆر خزمەتگوزاریان هەیە بە خۆڕایی و بە پارە هەروەها سی كلینەر تایبەت هەیە بۆ سیستەمی ئەندروید وماك، دەتوانن لێرەوە بەرهەمە بە خۆڕاییەكان داببەزێننە سەر كۆمپیوتەرەكانتان 

بۆ دابەزاندنی سی كلینەر CCleaner كلیك لێرە بكە 
بۆ دابەزاندنی دفرگلەر Defraggler كلیك لێرە بكە
بۆ دابەزاندنی سپیسی Speccy كلیك لێرە بكــە 
بۆ دابەزاندنی ریكۆڤا  Recuva كلیك لێرە بكە
بۆ دابەزاندنی CCleaner بۆ سیستەمی ئەندرۆید سەردانی پلەی ستۆر بكە یان سەردانی ئێرە بكە . 
هەروەها بۆ دابەزاندنی لەسەر ئایفۆن و ئایپاد سەردانی ئاپستۆر بكە ، بەڵام هەواڵی ناخۆش ئەوەیە كە بە پارەیە . سی كلینەر نێت وۆرك ئیدەیشن CCleaner Network Edition و سی كلینەر بۆ ماك CCleaner for Mac دوو بەرهەمی تری كۆمپانیاكەن كە ئەمانیش تەنها بە پارە دەست دەكەون . 


کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016