ئامادەكردنی : سایبر كورد
لە ئەمڕۆدا زۆربەی هەرە زۆرمان ناتوانین دەستبەرداری بەكارهێنانی ماڵپەڕی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بین ، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری بەكارهێنەران مەترسییەكانی ئەم تۆڕانە لەبەرچاو ناگرن كە بەردەوام هەڕەشە لە مەسەلەی تایبەتمەندێتی دەكات .
تۆڕەكانی وەك فەیسبوك و تویتەر هەموو شتێك لەبارەتانەوە دەزانێت چی دەكەن و چی ناكەن بۆ هەر كوێیەك (شوێن) دەچن ئەوان تۆماری دەكەن . ئێمە لە سایبر كورد پێمان باشە Extensions زیادەی (Disconnect) بۆ براوسەرەكانتان زیاد بكەنكە (سەرچاوەكەی كراوەیە)و شوێنتان بزر دەكات و ناهێڵێت تۆڕەكانی وەك فەیسبوك و تویتەر شوێنت دیاری بكەن .
دەتوانین بەراوردی كاری دیسكۆنێكت (Disconnect) بە كاری گۆستری (Ghostery) بكەین بەڵام تاكە جیاوازیان ئەوەیە كە دیسكۆنێكت (سەرچاوەكەی كراوەیە) و بە ئاسانی بۆ ئیشكردن ئامادە دەكرێت ئەمە لە كاتێكدا خاوەندارێت گۆستری دەگەرێتەوە بۆ كۆمپانیایەكی ریكلامكردنو پرۆسەی ئامادەكردنی بۆ كار كردن زۆر ئاڵۆزو درێژە تا بە شێوەیەكی دروست كار بكات .
دیسكۆنێكت تەنها پێویستی بەوەیە دایبەزێنی تا بە ئاسانی كار بكات . ئەم زیادەیە بۆ زۆربەی براوسەرەكان بەردەستە . دەتوانن لەم لینكەوە دایبەزێنن .
سایبر ئەرەبز |
سەرچاوە : سایبر ئەرەبز