نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

4 راسپاردە بۆ دروستكردنی وشەی نهێنی (پاسوێرد) بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە

ئامادەكردنی : سایبەر كورد

گیلانەترین 10 پاسوێرد لە 2012

شارستانییەتی نوێ كە بە شارستانییەتی شەپۆلی سێیەم دەناسرێتەوە ، وشەی نهێنی حوكمی زۆرێك لە جومگەكانی دەكات، ئەو وشە نهێنییەی كە لە نێوان 4 تا 20 نیشانەیە چیاوازی لە ژیانی تاكەكانی ناو ئەم شارستانییەتە دەكات ، چونكە لە دەستنەدانی بواری پەیوەندیكردن بە هاوڕێ‌و دۆست‌و ناسیاوەكانت دەڕەخسێنێت هەروەها پاریزگاری لە زانیارییەكان‌و شوێنت‌و تەواوی ئەو مامەڵانەی كە لەگەڵ جیهانی دەرەوە ئەنجامی دەدەیت ، ئەمە جگە لەوەی كە لە ئەمڕۆ تەواوی مامەڵە بازرگانییەكان لە رێگەی تۆڕی نێتەوە دەكرێت . 
لێرەدا چوار راسپاردە دەخەینە بەردەستان بۆ سوود وەرگرتن لێی لە دروستكردنی وشەی نهێنی بەهێز :

وشەی نهێنی جیاواز بۆ ئەو خزمەتگوزاریانە بەكار بهێنە كە بەكاریان دەهێنیت :
بۆ چی ئەم كارە دەكەین ؟ لەكاتێكدا دەتوانین ژمارەی مۆبایل یان لەدایكبوونی خۆمان یان ناوی مناڵەكانمان وەك وشەی نهێنی بۆ تەواوی ئەو خزمەتگوزاریانە بەكار بهێنین كە بەكاریان دەهێنین .. بەكورتی بەكارهێنانی یەك وشەی نهێنی بۆ تەواوی خزمەتگوزارییەكان وا دەكات ئەو كەسەی دەست بەسەر یەك ئەكاونتت دەگرێت بە ئاسانی دەست بەسەر تەواوی ئەكاونتەكانی ترت بگرێت ، بێگۆمان هیچ كەسێك لە ئێمە ناخوازێت وێنەیەكی رووت لە ئەكاونتەكەی دابنرێت یان بەناوی ئەوەوە قسە بە كەسێك یان لایەنێك بكرێت . 

دوور بگرە لە بەكارهێنانی وشەی نهێنی باو :
دوور بگرە لە بەكارهێنانی وشەی نهێنی باو و ریز كراو یان ناوی كەسە نزیكەكانت وەك (123456) یان (asdfg) ، هەروەها بە ئاسانی مەزەندە بكرێت وەك ناوی مناڵەكان ، خێزانەكەت ، ژمارەی تەلەفۆنەكەت ، ئەو كەسانەی خۆشیانت دەوێت ، شوێنی لە دایكبوونت ، ساڵی لە دایكبوونت ... هتد .

هێز ببەخشە بە وشەی نهێنییەكەت :
راسپاردەی ئێمە بۆ ئێوە ئەوەیە كە .. پیتی گەورەو بچوك بەكاربهێنن .. نیشانەكان .. ژمارەكان .. سپەیس .. بەكار بهێنن . باشتر وایە لە 13 نیشانە كەمتر نەبێت . بۆ هەر ئەكاونتێكیش وشەی نهێنی تایبەت بەكار بهێنە .

تاقیكردنەوەی وشەی نهێنی :

بۆ تاقیكردنەوەی هێزی وشەی نهێنی سەردانی ئێرە بكە 

بۆ زانینی ئەوەی پاسوێردەكەت چەند كاتی دەوێت تا دەستی بەسەردا بگیرێت سەردانی ئێرە بكە 


گێلانەترین 50 پاسوێرد لەسەر ئاستی جیهان



سەرچاوە : سایبەر ئارابز

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016